فەشەلی هەندەسە لە کوردستان.

لە وڵاتان هەر باڵەخانە و خانووێک دروست دەکرێ بە گوێرەی چەند ستانداردێکە، نمونە دەبێ تەمەنی پێشبینی کراوی باڵەخانەکە لە 50 ساڵ کەمتر نەبێ گەرنا مۆڵەتی پێ نادەن دروست کرێ کەچی لە هەولێر خانووی 10 ساڵە دەبینی دەروخێندری، بۆ ئاوا زوو، هۆکارەکانی چین؟ 1/6
بە کورتی هۆکارەکەی بەسەرچوونی مۆدێلی ئەو خانووانەن و عەقڵی عەشایری کوردیش هەمیشە ئامانجی ئەوەیە ھێزو توانسی دارایی خۆی پیشان بدات.

بەڵام بۆ ئاوا زوو مۆدێلیان بەسەر دەچێ؟
هەندەسەی تەلارسازی دابەش دەبێ بۆ چەند چەرخێک-era کە دەیان ساڵ دەخایەنێ و بە چەندین دەیە بەردەوام دەبێ 2/6
چەندین فاکتەری کۆمەڵایەتی و سیاسی و تەکنەلۆجی هەیە بۆ ئەوەی کۆتایی بە چەرخێک بێت، بەڵام عەکسی هەموو دونیا 2-3 ساڵ جارێک ترێندی نوێ دێت، تاکە مەبەستیش لێی نیشاندانی باری دارایی خاوەن ماڵەکەیە کە بە خزم و کەس و کار و جیرانەکان و دوژمنانی بڵێ پارەم هەیە. 3/6
هەر چۆن مۆدێلێکی تۆزێ جیاواز بێت کورد خۆی پیا دەکا، ئێستا پڕیان داوەتە مۆدێلی کلاسیک بەس حاشا ئەوانەی ئەو خانوانە دروست دەکەن بزانن کلاسیک چییە و مۆدێرن چییە، حەزیان بە کلاسیکە چونکە وە کۆشکە شاهانەکانی ئەوروپا دەردەکەوێ و مەبەستیان ئەوەشە دەوڵەمەند و شاهانە دەربکەون. 4/6
لە ماوەی 15 ساڵ دەیان ترێندم لێرە لە کوردستان بینیوە، قرمیت و نەتر و بەردی حەلان و مەرمەڕ و ئەلیکۆبۆن و دواتر خانووی سەر نیمچە سێگۆشە ئێستاش ئەم خانووە سپیە کلاسیکیانە، لەبەر ئەوەی بەردەوام ترێندی نوێ دێن بۆیە زوو خانووانە لەبەر چاومان کۆن دەبن مەجالی نوێکردنەوەی کەمە. 5/6
باوەڕ دەکەن ئەو خانووانە لە 60ـەکان و 70ـەکان دروست کراون؟ ئەوا شتێکی خنجیلانە و جوان دروست دەکەن بێ ئەوەی هەموو 10 ساڵێک بیسەلمێنن کە پارەیان هەیە. 6/6
You can follow @KoyeArez.
Tip: mention @twtextapp on a Twitter thread with the keyword “unroll” to get a link to it.

Latest Threads Unrolled:

By continuing to use the site, you are consenting to the use of cookies as explained in our Cookie Policy to improve your experience.